هەلیكۆپتەرێكی سعودی لە نەجران كەوتە خوارەوە و دوو فڕۆكەوانەكەی گیانیانلەدەستدا

عیراق 09:34 AM - 2026/10/18

توركی مالیكی وتەبێژی  هێزەكانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن،كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی سیخوڕی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكەیەوە  لە ناو خاكی سعودیە لە ناوچەی نەجران راگەیاند. حوسییەكانی یەمەنیش دەڵێن، ئێمە هەلیكۆپتەرەكەمان خستۆتەخوارەوە.

توركی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە : هێلیكۆپتەرێكی سیخوڕی لە جۆری ئەی ئێچ شەش ئایی  لە ناو خاكی سعودیە لە ناوچەی نەجرانی سەر بە وەزارەتی پاسەوانی نیشتمانی ، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە و تیمە ئاسمانیەكەی كە لە دوو ئەفسەر پێكهاتبوون گیانیان لە دەستداوە.

لە بەیاننامەیەكی جیادا،  توركی مالیكی پشتڕاستی كردەوە كە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە پارێزگای رۆژهەڵات و ریاز ڕێگرییان لێكراوە و لەناوچوون.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت كە یەحیا ساری وتەبێژی سەربازی حوسییەكان ڕایگەیاند هێزەكانیان هەلیكۆپتەرێكی سەربازی ئاپاچی سعودییان لە دەریای ناوچەی سنووریی نەجران خستووەتە خوارەوە، لە بەیاننامەیەكی تردا ، ساری هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕی چەكداری سعودیە، كە مۆدێلێكی كاریال بوو، لە ئاسمانەكانی سەر پارێزگای حەجا لە باكووری رۆژئاوای یەمەن،راگەیاند.

پێش ئەمەش حوسییەكان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی سعودیە و كۆگاكانی چەكیان لە كەمپی بەدر لە پارێزگای عەدەن لە یەمەن لەگەڵ شوێنە سەربازییەكانی تر و شوێنی هەڵگرتنی چەكەكانیان كردە ئامانج.

لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە پێكدادانەكانی نێوان هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە و حوسییەكان پەرەی سەندووە، ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانییەكە ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوان دژی تواناكانی ئەو گروپە ئەنجام دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو