توركیا سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەغەكرد

عیراق 01:51 PM - 2026/10/10

حكومەتی توركیا بە رەسمی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەغە كرد.
ئەم بڕیارە لە رێگەی رێنماییە نوێیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سایبەریی توركیاوە لە ڕۆژنامەی رەسمی وڵاتەكەدا بڵاوكرایەوە و بڕیارە لە یەكی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە بە تەواوەتی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بڕیارەكە پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا پابەند دەكات بەوەی بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە خزمەتگوزاری‌و ڕێگەی دروستكردنی هەژمار بەو منداڵانە بدەن كە تەمەنیان نەگەیشتووەتە 15 ساڵ، هەروەها بۆ ڕێگریكردن لە فێڵكردن، تەمەنی بەكارهێنەران لە ڕێگەی پۆرتاڵی حكومیی ئی دیڤێڵت پشتڕاست دەكرێتەوە، بە جۆرێك كە تەنها شیاوی تەمەنەكە دەسەلمێنرێت بەبێ ئەوەی زانیارییە كەسی و ناسنامەییەكانیان بدرێتە كۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا. 

بەپێی بڕیارەكە مێردمنداڵانی سەروو 15 ساڵ، دەبێت پلاتفۆرمەكان خزمەتگوزاریی جیاواز و پارێزراو پێشكەش بكەن، وەك چالاككردنی ئۆتۆماتیكیی ڕێكخستنەكانی خێزانی، قەدەغەكردنی ڕیكلامی ئاراستەكراو و پەخشی راستەوخۆ بۆیان. كۆمپانیاكان تا 31ی ئاداری 2027 مۆڵەتیان هەیە بۆ پۆلێنكردن و پشتڕاستكردنەوەی تەمەنی تەواوی ئەو هەژمارانەی كە پێشتر لە توركیا دروستكراون.

ئەم هەنگاوەی توركیا هاوتایە لەگەڵ شەپۆلێكی جیهانی لە وڵاتانی وەك ئوسترالیا، فەرەنسا و بەریتانیا كە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی دەروونی، بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزبازی‌و كەمكردنەوەی ئاڵودەبوونی منداڵان بە شاشەكانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو