لە سلێمانی كتێبی (ئەو قەڵەمەی مەرگ مەودای نەدا) ناسێندرا

کوردستان 11:14 PM - 2026/10/10

لە سلێمانی كتێبی (ئەو قەڵەمەی مەرگ مەودای نەدا) ناسێندرا
لە ڕێوڕەسمێكدا لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ لە شاری سلێمانی، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (ئەو قەڵەمەی مەرگ مەودای نەدا) بەڕێوەچوو، كتێبەكە كۆكەرەوەی بەشێك لە نووسینەكانی پزیشك و نووسەری كۆچكردوو دكتۆر پێشەوا شێخ شەرەف تاڵەبانییە.
كتێبەكە وەك وەفادارییەك بۆ كار و بەرهەمەكانی ئەو كەسایەتییە لە دوای كۆچی دوایی كۆكراوەتەوە. ناوەڕۆكەكەی پێكهاتووە لە كۆمەڵێك وتار، نووسین، بیروەری، و سەرنجەكانی دكتۆر پێشەوا لەسەر بارودۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی و تەندروستیی كوردستان كە لە قۆناغە جیاوازەكاندا نووسیبوونی. ئامادەكردن و رێكخستنی ئەم بەرهەمە لەلایەن نووسەر و رۆژنامەنووس سامی قادرەوە ئەنجامدراوە.
جێی ئاماژەیە، دكتۆر پێشەوا شێخ شەرەف تاڵەبانی، وەك پێشمەرگەیەكی دێرین لە ریزەكانی شۆڕشدا خزمەتی كردووە و لە كاری رێكخراوەیی و حزبیشدا تا ئاستی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی هەبووە، دواجار لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 كۆچی دوایی كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو