لە رۆژی جیهانیی راگرتنی سزای لەسێدارەداندا، تۆری دادپەروەی بۆ بەندییەكان لە عیراق، بەئامادەبوونی چەندین كەسایەتیی حكومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری هەولێر یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان سەرۆكی تۆری دادپەروەی بۆ بەندییەكان رایگەیاند، دەبێت كێشەی ئەو كەسانە چارەسەر بكەین كە لە هەرێمی كوردستان سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2008ەوە سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی كوردستاندا جێبەجێ ناكرێت. لەڕێوڕەسمەكەدا تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەكان هەستا بە دابەشكردنی خەڵاتەكانی ماندێلا كە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتی و دەزگایانەی كە رۆڵیان هەبووە لە باشتركردنی دۆخی چاكسازی و زیندانیەكان لە عیراق، بۆ ئەمساڵیش 12 كەس براوەی خەڵاتەكە بوون.