ترەمپ كاتی زەكەریای وەك وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی دەستنیشانكرد

عیراق 01:21 PM - 2026/10/10

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ،شرۆڤەكاری كۆنەپەرست كاتی زەكەریای وەك وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی راگەیاند، لە شوێنی كارۆلین لیڤیت كە مانگی ئابی رابردوو ئەو پۆستەی بەجێهێشت.

ترەمپ لە پلاتفۆرمی  ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی: شانازییەكی گەورەیە كە كاتی زەكەریا وەك وتەبێژی  كۆشكی سپی دەستنیشان دەكەم و دڵنیام كاتی  وەك وتەبێژی داهاتووی كۆشكی سپی ئەنجامێكی بەهێز بۆ وڵاتەكەمان بەدەستبهێنێت، لەلایەن میدیاكان و گەلی ئەمریكا و ئیدارەكەمەوە ڕێزی لێدەگیرێت و لەگەڵ هەموویان بە شێوەیەكی نایاب كاردەكات.

هاوكات ترەمپ ستایشی كاتی  زەكەریای كرد و بە لایەنگرێكی دڵسۆز وەسفی كرد كە بەشداری لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنەكانیدا كردووە. هەروەها ترەمپ سوپاسی  كارۆلین لیڤیتی كردو رایگەیاند، وەك وتەبێژی كۆشكی سپی كارێكی نایابی كردووە.

 كاتی زەكەریا لە ساڵی 1984  لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لەدایك بووە، پارێزەرە و دەرچووی زانكۆی پێپەرداین و كۆلێژی یاسای كاروسۆیە. پێشتر وەك وتەبێژ و جێگری یاریدەدەری سكرتێری كاروباری گشتی لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ كاری كردووە. (كاتی) بەردەوام لەلایەن فۆكس نیوز و نیوزماكسەوە میوانداری دەكرێت بۆ بەرگریكردن لە سیاسەتەكانی ئیدارەی ئەمریكا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو