شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەڵبەندی (1)ی سلێمانی كردو لەلایەن هەڤاڵ سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سلێمانیو چەمچەماڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مەڵبەندەوە بەگەرمیی پێشوازی لێكرا.
لەدیدارێكدا، تیشكخرایەسەر رۆڵی دامەزراوە و ئۆرگانە جیاجیاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو هەماهەنگی بەردەوام، بۆ بەدیهێنانی ئامانج و جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی یەكێتی، هاوكات باس لە گۆڕانكارییەكانی نێو ئۆرگانەكانی حزبو شێوازی پەرەپێدانی ئۆرگانەكان و گەشەپێدانی ئەرك و هەڵسوڕانی هەڤاڵان.
لەو بارەیەوە هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن تەئكیدی لەسەر بایەخی گۆڕانكارییەكان كردەوە بەجۆرێك كە وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغەی كاری حزبی بن، هاوكات ستایشی تێكۆشانی تەواوی كادرانی مەڵبەندی كرد كە لەقۆناغی رابردوودا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەسەرخستنی بەرنامە و پلانە نیشتمانییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و تەئكیدیكردەوە لەسەر بەگەڕخستنی توانای ئەو هەڤاڵانەو سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان لەخەباتی رێكخراوەییدا.
هەروەك شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، پشتیوانی خۆی و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی، بۆ سەرخستنی كارەكانی مەڵبەند دووپاتكردنەوەو ئەوەی خستەڕوو كە بینا و هۆڵی كۆبوونەوەو تەواوی بەشەكانی ئەنجومەن كراوەن لە بەردەم كارو چالاكییەكانی هەڤاڵانی مەڵبەنددا.