رێوڕەسمەكانی جەژنی جەمای هاووڵاتیانی كوردی ئێزدی لە پەرستگای لالش بەردەوامییان هەیە. ئەم جەژنە كە ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت، رۆژانە چەندین جۆر رێوڕەسمی ئایینی، نوێژ و عیبادەتی تایبەتی تێدا ئەنجام دەدرێت.
سەرباری لایەنە ئایینییەكە، جەژنەكە رەهەندێكی نەتەوەیی بەهێزی گرتووەتە خۆی؛ پەرستگای لالش بووەتە تابلۆیەكی رەنگاوڕەنگی نیشاندانی كوردایەتی. زۆرینەی ئەو ژن و پیاوانەی لە ناوچە جیاوازەكانەوە سەردانی پەرستگاكەیان كردووە، بە جلی كوردییەوە دەردەكەون. ئامادەبووانی جەژنەكە دووپاتی دەكەنەوە كە پاراستنی جلوبەرگی كوردی، بەششێكی دانەبڕاوە لە پاراستنی ناسنامەی راستەقینە و مێژوویی كوردی ئێزدی.