بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێبڕكێی زیرەكی دەستكرد لە سلێمانی بەڕێوەدەچێتو ئەمڕۆ براوەی كێبڕكێكە دەستنیشان دەكرێت. لە لێدوانێكی تایبەتیشدا بۆ گەلی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كورد خاوەنی چەندین داهێنانی خۆیەتیو ئەو گەنجانەی لەم كێبڕكێیەدا بەشدارن كاریان لەسەر ئەوە كردووە كێشەیەك بدۆزنەوەو بە زیرەكی دەستكرد چارەسەری بكەن.