ئەمریكا دوو ئەندامی وەفدی ئێرانی لە نیویۆرك دەركرد

عیراق 10:21 AM - 2026/10/04

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دوو ئەندامی وەفدی ئێرانیان لە خاكی وڵاتەكەیان دەركردووە كە بەشدارییان لە كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو، دوای ئەوەی فەرمانی بەجێهێشتنی خاكی ئەمریكایان پشتگوێ خستبوو.

لێپرسراوێكی ئەمریكی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: دوو ئەندامی وەفدی ئێران ماوەیەكی زۆر دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك مابوونەوە، ئێستاش لە ئەمریكا دەركراون.

میدیای ئەمریكا بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممەی رابردوو بە عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامانی وەفدەكەی راگەیاندبوو دەبێت خاكی ئەمریكا بەجێبهێڵن، بەڵام دوای ئەوەی رۆژی هەینی لە رێگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆیان دەركەوت كە ئەو دوو ئەندامە هێشتا ماونەتەوە، بڕیاری دەركردنیان دراوە . بەپێی ماڵپەڕی ئەكسیۆس، یەكێكیان شەوی هەینی و دووەمیشیان بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەمریكایان بەجێهێشتووە.

ئەم پێشهاتە لە كاتێكدایە كە هەفتەی پێشووتر لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، لێپرسراوانی ئەمریكا و ئێران كۆبوونەوە؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پێشنیارێكی تارانی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز رەتكردەوە، بەڵام هاوكات بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كە چاوەڕوان دەكات لە رۆژانی داهاتوودا دانوستاندنەكان دەستپێبكەنەوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو