ئەمەش دوای ئەوە دێت حكومەتی عیراق لەگەڵ واشنتۆن گەیشتە رێككەوتن بۆ گۆڕانكاری لە سزاكانی ئەمریكا بە مەبەستی ئەنجامدانی 40 گەشتی رۆژانەی كۆمپانیا ئێرانییەكان، جگە لە هێڵی ئاسمانیی ماهان.
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی یەكشەممە، دوای چەندین رۆژ لە راگیرانیان، ژمارەیەك لە گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران بۆ فڕۆكەخانەكە دەستپێدەكەنەوە، لە قۆناغی یەكەمدا سێ گەشتی ئێواران ئەنجام دەدرێن.
فڕۆكەخانەكە ئاماژەی بەوەكردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا و بەپێی خشتەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی، ژمارەی گەشتەكان لەگەڵ ئێران بە شێوەیەكی پلەبەندی و بەرچاو زیاد بكات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نەجەف ئاشكرایكرد، ئێستا بڕیارەكە كۆمپانیا ئێرانییەكان دەگرێتەوە و رۆژی هەینی تەنها بڕیار لەسەر كۆمپانیا ئێرانییەكان گەیشتە دەستیان كە دەتوانن دەست بە گەشت بكەنەوە. لەبارەی كۆمپانیا عیراقییەكانیش ئەوەیخستەڕوو، بابەتەكە پەیوەستە بە لایەنی عیراقییەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان.
دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دوای راگەیێندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق هات، كە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە بە هەوڵ و بەدواداچوونی راستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، رێككەوتن كراوە بۆ رێگەدان بە ئەنجامدانی 40 گەشتی ئاسمانیی رۆژانە بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نەجەف، بەبێ بەشداریكردنی كۆمپانیای "ماهان ئێر