چوارچێوەی هەماهەنگی تەئكید دەكاتەوە، 30ی حوزەیرانی 2027 دوایین وادەیە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی دەستووری تایبەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی چەك و داواش لە هەموو لایەنەكان دەكەن پابەندبن بەو كاتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی هەینی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەیان لە كۆشكی حكومەت ئەنجامداوە، لەسەر بانگهێشتی عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ئێستا و پێداویستییەكانی قۆناغی دوای رۆژی سەروەری، كە بە ساتێكی گرنگ لە چەسپاندنی سەربەخۆیی و سەقامگیریی عیراق وەسفیكردووە.
هاوكات چوارچێوەكە ستایشی هەڵوێستی فراكسیۆنەكانو پابەندبوونیان بە ڕێككەوتن كرد، ئەم هەڵوێستانەی بە بەرپرسیارانە لە بەرامبەر بەرژەوەندی گشتی وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا رێككەوتنەكە لە ئەنجامی هەوڵەكانی سەركردە و لایەنەكان بە درێژایی ماوەی رابردوو بووە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئەندامان توانای حكومەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتیان دووپاتكردەوە بۆ پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق و دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان.