زنجیرەیەك تەقینەوە كیێڤیان هەژاند

عیراق 11:19 AM - 2026/09/29

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ چالاككردنی سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی و لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە هێرشی ئاسمانی، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا بیسترا. 

ئاژانسی "فرانس پرێس" رایاگەیاندووە،  كیێڤ رووبەڕووی هێرشی  مووشەكی و درۆن-ی بووەتەوە. هێزە ئاسمانییەكانی ئۆكرانیا لە رێگەی كەناڵی خۆیان لە "تێلیگرام" هۆشدارییان دا و رایانگەیاند، مووشەكی بالیستی نوێ بەرەو كیێڤ بەڕێوەن.

ماوەی چەند هەفتەیەكە پایتەختی ئۆكرانیا شاهیدی چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی روسیایە، كە لە كاتەكانی شەو و رۆژدا شارەكە دەكەنە ئامانج.

چەند سەعاتی رابردووش، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندبوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنی روسیا كە بووە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە ئەكادیمیای زانستەكان لە كیێڤ، ژنێك كوژراوە و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون.

زێلێنسكی هەفتەی رابردوو داواكارییەكەی بۆ هاوپەیمانە رۆژئاواییەكانی ئۆكرانیا دووبارە كردەوە بۆ زیادكردنی پاڵپشتی سەربازی بۆ وڵاتەكەی، بەتایبەتی مووشەكەكانی"پاتریۆت"ی ئەمریكی كە توانای بەرپەرچدانەوەی مووشەكە بالیستییەكانیان هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو