وەزیری بەرگری كازاخستان لەكارەكەی دوورخرایەوە كەژوان

عیراق 10:21 AM - 2026/09/27

دوای كارەساتی خنكانی 14سەرباز لە دەریای قەزوین، سەرۆكی كازاخستان دەورین كۆسانۆڤی لە پۆستی وەزیری بەرگریی كازاخستان دوورخستەوە.

ئەم گۆڕانكارییە خێرایە دوای رووداوە تراژیدیاكەی 24 ی  ئەم مانگە هات، كە لە كاتی مانۆڕێكی سەربازیی هێزە دەریاییەكان لە كەناراوەكانی دەریای خەزەر بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و بای بەهێزەوە، 17 سەرباز كەوتنە ناو دەریاوە كە تێیدا 14سەرباز گیانیان لەدەستدا و تەنها سێ‌ كەس رزگاریانبوو.

لێكۆڵینەوەی تاوانكاری بەپێی مادەكانی تایبەت بە كەمتەرخەمی لە ئەنجامدانی ئەركدا كرایەوە  و دەستەیەكی حكومی بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكار و بارودۆخی ئەم كارەساتە پێكهێنرا. هاوكات وەزارەتی ناوخۆی كازاخستان لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكاندا دەستبەسەركردنی پێنج لێپرسراوی  وەزارەتی بەرگریی راگەیاند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو