دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كەسێكی نایابە و دۆستی منە و پشتیوانی دەكەین.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا لە دەرەوەی كۆشكی سپی جەختی كردەوە لەوەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ زەیدی لە پەراوێزی 81مین خولی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆر نایاب بووە و وتی، زەیدی كەسێكی نایابە و دۆستی منە و پشتیوانی دەكەین.
لە كۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك،باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان، دۆسیەی وزە، و پرسی دابینكردنی دۆلاری نەختینە بۆ عیراق كراوە. هاوكات پەیامی توندی ئەمریكا سەبارەت بە پێویستی كۆنترۆڵكردنی گروپە چەكدارەكان گەیەندراوەتە بەغداد .