پوتین: بەرهەمهێنانی درۆنمان بۆ 10 هێندە زیادكردووە

عیراق 11:39 AM - 2026/09/19

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەرهەمهێنانی هەندێك جۆری درۆنی بۆ 10 هێندە زیادكردووە و دابینكردنی چەك و تەقەمەنی و موشەكە وردەكانیش بە ڕێژەی 22 هێندە زیادكراون بۆ پشتیوانیی سوپا لە بەرەكانی جەنگدا.

پوتین لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، روسیا گەشەیەكی گەورەی لە كەرتی پیشەسازیی سەربازیدا بەدەستهێناوە، بە جۆرێك كە بەرهەمهێنانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان 10 هێندە زیادیكردوە، ئەم پێشكەوتنە تەنها درۆنی نەگرتووەتەوە، بەڵكو پڕۆسەی دروستكردن و گەیاندنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزەكان بە شێوەیەكی بێوێنە زیادیكردووە. راشیگەیاند،توانیویانە دابینكردنی چەك و موشەكە پێشكەوتوەكان بۆ زیاتر لە 22 هێندە بەرز بكەنەوە تا دڵنیا بن كە سوپا هەموو ئەو پێداویستییانەی لەبەردەستدایە كە بۆ سەركەوتن پێویستن.

روسیا لە دوای دەسپێكردنی جەنگی ئۆكرانیا لەساڵی  2022، ئابووریی وڵاتەكەی گۆڕیوە بۆ ئابوریی جەنگ و زۆربەی كارگەكانی خستوەتە خزمەت بەرهەمهێنانی چەك. ئێستا دوای چوار ساڵ درۆنەكان بونەتە كلیلی سەرەكیی بردنەوە لە مەیدانی جەنگدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو