سەرۆكی ئەمریكا قەدەغەكردنی چوونەژوورەوەی پەیامنێرانی سێ دەزگای راگەیاندنی دیاری وڵاتەكەی بۆ ناو كۆشكی سپی راگەیاند و هۆشداریشیدا لەوەی هەمان رێكار بەرامبەر چەند دەزگایەكی تریش دەگرێتەبەر.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال نووسیویەتی، بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناراست و رووماڵی نەگونجاو، بە شێوەیەكی دەستبەجێ چوونە ژوورەوەی پەیامنێر و ستافی هەریەك لە سی ئێن ئێن، پۆلەتیكۆ و ئێم ئێس ناو، بۆ ناو كۆشكی سپی قەدەغە كرد.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە، دەزگاكانی راگەیاندن نابێت زانیاری دروستكراو و ناراست لەسەر ئیدارەكەی و سەرۆكی ئەمریكا بڵاوبكەنەوە. هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەكی نزیكدا هەمان رێكار بەرامبەر چەندین دەزگای راگەیاندنی تریش دەگرێتەبەر.
پەیوەندیی نێوان ترەمپ و میدیاكانی ئەمریكا لە دوای سالی 2016وە هەمیشە ئاڵۆز بووە و ترەمپ زۆرجار بە دوژمنی گەل وەسفیكردون. لە دوای گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی لە 2025، فشارەكانی بۆ سەر میدیا توندتر كردوە و لە شوباتی هەمان ساڵدا حكومەت كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو تیمە ڕۆژنامەوانییانەی گرتە دەست كە دەستیان بە سەرۆك دەگات، كە پێشتر بۆ ماوەی 100 ساڵ لە لایەن كۆمەڵەی پەیامنێرانی كۆشكی سپییەوە بەڕێوەدەبرا.