لەتوركیا دەستبەسەر 350 كیلۆ كۆكایندا گیرا

عیراق 03:47 PM - 2026/09/14

 پۆلیسی توركیا دەستی بەسەر 350 كیلۆ كۆكایندا گرت كە لەناو كەشتییەكی بارهەڵگردا شاردرابووەوە.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە ، پۆلیسی بەندەری مێرسین لە باشووری توركیا دەستیان بەسەر بڕی 350 كیلۆگرام كۆكایندا گرتووە كە لەناو كەشتییەكی بارهەڵگردا شاردرابووەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە،پۆلیس و لێپرسراوانی گومرگ پێشتر زانیارییان لەسەر بوونی ماددەی هۆشبەر لەناو كەشتییەكەدا پێگەیشتبوو، كە لە وڵاتێكی ئەمریكای باشوورەوە گەیشتۆتە  شاری مێرسین.وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە،لە ئەنجامی پشكنینەكەدا 12پاكەت دۆزراوەتەوە  كە 350 كیلۆ كۆكاینیان تێدابووە و دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە ئامێری غەواس و سكۆتەرێكی ژێر ئاو. لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، نۆ كەس كە تۆمەتبارن بە دروستكردن و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر راگیراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو