قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ستیڤ ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعیراق کۆبوەوە.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە ڕایگەیاند، خۆشحاڵم بەوەی باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن جارێکیترو بە ئەرکێکی نوێ گەڕاوەتەوە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ پێکەوە گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پاراستنی هەرێم لە هەر چەشنە هەڕەشە و مەترسییەک کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە رووبەڕوومان ببێتەوە.
جەختیشمان کردەوە لەسەر پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لەچەسپاندنی سەروەریی یاسا و دوورخستنەوەی عیراق لەبارگرژییەکانی ناوچەکە.