ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارێكی نوێی لەبارەی حاڵەتەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ مانگی ئابی 2026 ئاشكرا كرد، كە تێیدا پێنج هەزار و 775 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون، بەمەش تێكڕای جیابوونەوە دەگاتە هەشت حاڵەت لە یەك سەعاتدا.
بەپێی داتاكانی ئەنجومەنەكە، كۆی گشتیی گرێبەستەكانی هاوسەرگیری و پەسەندكراو لەمانگی ئابدا گەیشتووەتە 21 هەزار و 133 گرێبەست. پارێزگای نەینەوا بە تۆماركردنی سێ هەزار و 365 گرێبەست لە ڕیزبەندی یەكەمدایە، دواتر رەسافە بە دوو هەزار و 680 گرێبەست و كەرخ بە دوو هەزار و 339 گرێبەست دێن.
حاڵەتەكانی جیابوونەوەش ، لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد رەسافە بە هەزار و 124 حاڵەت لە پلەی یەكەمدایە، دوای ئەویش كەرخ بە هەزار و 113 حاڵەت دێت، لەكاتێكدا نەینەوا لە هەمان ماوەدا 645 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركردووە.
شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی و یاسایی، هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە بۆ پاڵەپەستۆ ئابوورییەكان، هاوسەرگیریی پێشوەختە، خراپ بەكارهێنانی سۆشیال میدیا و جیاوازیی هزریی نێوان هاوسەرەكان دەگەڕێننەوە. هاوكات داواكارن پێش پەسەندكردنی بڕیاری دادگا، رۆڵی سەنتەرەكانی ڕێنمایی خێزانی كارا بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەم دیاردەیە.