ماڵەكەی دۆناڵد ترەمپ بە دووسەد دەفتەر فرۆشرا

عیراق 09:54 PM - 2026/09/13

ئەو ماڵەی سەردەمی منداڵیی دۆناڵد ترەمپ كە لە ساڵی 1940 لەلایەن باوكییەوە دروستكرابوو و ترەمپ تا تەمەنی چوار ساڵی تێیدا ژیاوە، پاش ساڵانێكی دوور و درێژ لە پشتگوێخستن و بوونی بە وێرانەیەك بۆ مۆڵگەی پشیلە بێ لانەكان، دوای نوێكردنەوەی بە نرخی 2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

 ئەم گرێبەستە بووە دەرسێكی زیرەكانەی وەبەرهێنان لە كەرتی خانووبەرەدا و دوای ئەوەی گەشەپێدەر تۆمی لین ساڵی ڕابردوو بە نرخی 835 هەزار دۆلار كڕیی و بە خەرجكردنی 500 هەزار دۆلار لە چاككردنەوەیدا توانی بە قازانجێكی زۆر گەورە و زیاتر بیفرۆشێتەوە.

ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە چۆن تێكەڵكردنی مێژووی كەسایەتییەكان لەگەڵ نوێكردنەوە و زیرەكی خانووبەرە دەتوانێت سەرمایەكان لە كەمترین كاتدا چەندین هێندە زیاد بكات و قازانجی خەیاڵی بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو