وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی لە بەغدادە، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگ ، لە یەكەم كۆبونەوەی وەفدەكەدا بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدولرەحیم جاسم شەمەری وەزیری كشتوكاڵی عیراق كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەردوو وەزیر باسیان لەوەكرد، لەسەر 11 خاڵ گفتوگۆیان كردووە و لیژنەیەكی هاوبەشیشیان پێكهێناوە بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنن كە رووبەروویان دەبێتەوە و شایستەی دارایی جووتیاران دابین بكەن.