ئەسعەد شەیبانی : داوا لە ئیسرائیل دەكەین سوریا جێبهێڵێت

عیراق 04:00 PM - 2026/09/13

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەروەی سوریا و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری دەدەنە ئیسرائیل و دەڵێن، دەبێت باشووری سوریا چۆڵبكەیت و بكشێیتەوە.

ئەسعەد شیانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاكان فیدان رایگەیاند، دانوستانەكانی سوریا و توركیا لەسەر چالاككردنی لیژنەی باڵای نێوان هەردوو وڵات بووە ، بەوتەی ئەسعەد شەیبانی ، ئێستا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا چوار ملیار دۆلارە و بەو هیوایەن بە هیوایەن قەبارەكە بۆ 10 ملیار دۆلار بەرزبكەنەوە،  تەئكیدیش ددەكاتەوە لەوەی بەرەو بونیادنانی سوپایەكی یەكگرتوو و سنورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەت هەنگاو دەنێن و  داواش لە ئیسرائیل دەكەن بە تەواوی پابەند بێت بە هێڵی ئاگربەستەوە و لە ناوچە داگیركراوەكان بكشێتەوە، هاوكات لای خۆیەوە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی  توركیا رایگەیاند، رجەب تەیب ئەردۆگان بەمنزیكانە سەردانی دیمەشق دەكات، سەبارەت بە دۆخی سوریاش رایگەیاند، دیمەشق لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو دۆخێكی باش دەڕوات و داواش لە ئیسرائیل دەكەن لە باشووری  سوریا بكشێتەوە و ناوچەكە بەجێبهێڵێت 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو