لەشاری هەولێر حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرە ،بە بەشداری نزیكەی 300 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە 12 وڵاتەوە بەرێوەچوو، ئامانج لەپێشانگەكە نیشاندانی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی بازاڕی خانووبەرەو راكێشانی وەبەرهێَنەران بوو بۆ هەرێمی كوردستان.