سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت و لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە

کوردستان 03:06 PM - 2026/09/13

هەواڵە خۆشەكەی مووچە گەیشت و وەزارەتی دارایی فیدراڵ  ئیمزای لەسەر تەمویلكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرد و ڕێكارەكانی ناردنی تەمویل  دەستیان پێكرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست گەلی كوردستان گەیشتووە،فالح ساری وەزیری دارایی  عیراق ئیمزای لەسەر  نووسراوی  تەمویلكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووەو  رێكارەكان تەواو كراون، هەر بەپێی زانیارییەكان سبەینێ‌ دووشەممە  دەست بە ناردنی تەمویلی مووچە دەكرێت و پارەی موچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

پێشبینی دەكرێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ  هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بۆ مووچەی مانگی هەشت، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم  لە تەمویلەكە ببڕێت و  زیاتر لە 831 ملیار دینار رەوانە بكات  و راستەخۆ دوای گەیشتنی پارەكە بە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاوبكاتەوەو هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو لە ماوەی سێ‌ رۆژدا تەواوی مووچە خۆران مووچەی مانگی ئاب وەربگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو