بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ، بێگەرد تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

کوردستان 10:17 AM - 2026/09/13

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کۆببێتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، سەردانەکە بەمەبەستی تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ و هاوبەشە، لەسەرووی هەموویانەوە:
-ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق.

-پێدانی بڕوانامەی تەندروستی بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بەئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی هەناردەکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.
-چارەسەرکردنی بنەڕەتیی پرسی کەمیی بڕی وەرگرتنی ساڵانەی گەنمی جووتیارانی هەرێم.

-پابەندبوونی هەردوولا بەجێبەجێکردنی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی.
-پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو و پۆندە نوێیەکان شانبەشانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو