وەزارەتی دارایی عیراق 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران خەرجكرد

کوردستان 01:43 PM - 2026/09/13

بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق، رایگەیاند ،بڕی 500 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی و قەرزی نێوان دەوڵەت و جووتیاران بۆ مانگی ئەیلول خەرجكراوە .

وەزیری دارایی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، پرۆسەی پێدانی پارەی جووتیاران لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبێت تا سەرجەم شایستە داراییە كۆنەكان سفر دەكرێنەوە.

فالح ساری ئاماژەی بە گرنگی كەرتی كشتوكاڵ و رۆڵی جووتیاران كردووە لە پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك و  تەئكیدی لەسەر پەرۆشی وەزارەتی دارایی كردووەتەوە بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییە داراییە پێویستەكان بۆ بەردەوامبوونی چالاكییە كشتوكاڵییەكان، و بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن بەردەوام بن لە كارەكانیان.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئامانجی سەرەكیی ئەم بڕیارە بریتییە لەدڵنیابوون لەبەردەوامیی بودجەی پێویست بۆ وەرزی كشتوكاڵی نوێ و رەخساندنی سەقامگیریی ئابووری بۆ جووتیاران تا بتوانن بەردەوام بن لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو