دەزگای ئاسایشی هەرێم: بەپێنج مووشەك هێرشكرایە سەر سلێمانی و هەڵەبجە

کوردستان 11:21 AM - 2026/09/14

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج  مووشەك ئاراستەی  چەند ناوچەیەكی سلێمانی و هەڵەبجە كران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە،سەعات سێ‌ و 10دەقیقەی بەرەبەیانی  ئەمڕۆ دووشەممە بەپێنج مووشەك هێرشكراوەتە  سەر  سلێمانی  و هەڵەبجە بەپێی راگەیەندراوەكە، بە سێ‌  مووشەك هێرشكراوەتە سەر زڕگوێزەڵە و  موشەكێك لە نزیك گوندی گورگەچیا سەربەناحیەی سیروان كەوتووەتە خوارەوە و مووشەكێكیش لە نێوان گوندەكانی داری زاین و میراسی خواروو لەقەرەداغ كەوتووەتە خوارەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە،لەئەنجامی هێرشەكاندا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن لەدوای هێرشەكان نزیكی شوێنەكان نەبنەوە و دەستكاری پارچەو پاشماوەكانی موشەك و درۆن نەكەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو