سۆسیال دیموكراتەكان و هاوپەیمانەكانی زۆرترین دەنگ و کورسیان لەهەڵبژاردنەکانی سوید بەدەستهێناوەو پێشەنگن
دوای جیاکردنەوەی 94%ـی دەنگەکان لەهەڵبژاردنی گشتیی سوید، سۆسیال دیموكراتەكان و هاوپەیمانەكانی پێشەنگن.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی هەڵبژاردنەکانی سوید نوێترین داتاکانی جیاکردنەوەی دەنگەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێشەنگن و بەرەی چەپی ئۆپۆزیسیۆن بەبەدەستهێنانی 176 کورسی و جیاوازیی نزیکەی 20هەزار دەنگ، لە پێش هاوپەیمانیی دەسەڵاتداری راستڕوەوە دێت کە 173 کورسی مسۆگەر کردووە.
دەنگێكی زۆریش ماوە جیانەکراوەتەوە، ئەوانەی پێش وەختە دەنگیان داوەو ئەوانەی دەنگیان لە دەرەوەی سوید داوە ماوەتەوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە.
ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە چوار پارتی بەرەی چەپ توانیویانە بە جیاوازیی سێ کورسی پێش هاوپەیمانیی چوار پارتی دەسەڵاتدار بکەون، بەرەی چەپ 176 کورسی، بەرەی ڕاستڕەو 173 کورسی.
رێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 80%یە، کە بەراورد بەهەڵبژاردنی ساڵی 2022 بەرێژەی 4 کەمیکردووە.
سۆسیال دیموكراتەكانی سوید کە گەورەترین پارتی سویدەو سەرکردایەتیی بەرەی چەپ دەکات، زیاتر لە
یەك ملیۆن و 781 هەزار چوار دەنگی بەدەستهێناوە، واتە 100 كورسی.
هەروەها سەنتەر پارتی نزیکەی 500 هەزار دەنگ و 25 كورسی مسۆگەر کردووە.
پارتی چەپ بە بەدەستهێنانی 522 هەزار دەنگ، 29 کورسی بەدەستهێناوە.
هاوکات پارتی ژینگە 386 هەزارو 926 دەنگ و 22 کورسی بەدەستهێناوە.