تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕێک پارەی لەماڵێکدا دزیبوو
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد نزیکەی چوار ملیۆن دیناری لەدەغیلەی ماڵێکدا دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی نزیکەی ( چوار ملیۆن ) دیناری عێراقی لەناو دەغیلەی ماڵەکەیدا لێیدزراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر ئەوە بڕە پارە دزراوەدا کە تۆمەتبار دزیبووی.
تۆمەتبار (پ، ئ، ع لەدایکبووی ۲۰۰۳) لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی