سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت

کوردستان 03:54 PM - 2026/09/14

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی داریی فیدراڵ بڕی زیاتر لە 831 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچە خۆران خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی خشتەی مووچەی مانگی هەشتی  بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە  سبەینێ‌ 15 ئەیلول دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و تا 19 ی ئەیلول دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێت و تەاوی مووچە خۆران لەماوەی چوار رۆژدا مووچە كانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ‌ رۆژی سێ‌ شەممە  15 ی ئەیلولی 2026  مووچەی  خانەنشینانی  مەدەنی و پێشمەرگە دابەشدەكرێت ، رۆژی چوارشەممە 16 ی ئەیلولی 2026 مووچەی زیندانیانی سیاسی، بەركەوتوانی چەكی كیمیایی ، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، تەندروستی و پەروەردە دابەشدەكرێت، رۆژی پێشنج شەممە 17 ی ئەیلولی 2026  مووچەی دەستەكانی ژینگە، دەستپاكی و وەبەرهێنان ،دەزگای مین ،  مافی مرۆڤ و خاوەن پێداویستە تایبەت،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ناوخۆ، داد،

ئەنجومەنی دادوەری، دارایی و ئابووری،پلاندانان، سامانە سروشتییەكان،بازرگانی و پیشەسازی ،گواستنەوە و گەیاندن،كاروكاروباری كۆمەڵایەتی،شارەوانی و گەشتو گوزار،كارەبا،رۆشنبیری و لاوان،فەرماندەیی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن،ئەوقاف و كاروباری ئاینی،كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو،سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت،رۆژی شەممە 19 ی ئەیلولی 2026كە دواین رۆژی دابەشكردنەكە دەبێت  پێشمەرگە(لیواكان و دیوان)،ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش،بەرێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان و فەرماندەی دەڤەری یەك و دوو  مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو