ژمارەیەك لە گەنجان و رۆشنبیرانی قەزای دەربەندیخان بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە رێگەی ڕاوێژكردن و گفتووگۆكردنەوە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكان دەدەن لەپێنا و خزمەتكردن بە بەرژەوەندی گشتی.
لە میانەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ قائیمقامی قەزاكە، گەنجان و رۆشنبیرانی دەربەندیخان بە شێوازێكی شارستانی و لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن گرفت و داواكارییەكانیان خستنەڕوو بە تایبەتی لە بواری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی شار.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك لە بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیش ئامادەبوون و بەشدارییان لە گفتوگۆ و باسكردنی بابەتەكان كرد.