پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای مردنی بەبەزەیی رەتكردەوە

عیراق 10:32 AM - 2026/09/12

پەرلەمانی بەریتانیا لە دەنگدانێكی چارەنوسسازدا پڕۆژەیاسای رێگەپێدان بە كۆتاییهێنان بە ژیان بە هاوكاریی پزیشكی ،كە ناسراوە بە مردنی بەبەزەیی بۆ ئەو نەخۆشانەی توشی نەخۆشیی بێچارەسەر بوون، بە جیاوازیی 16 دەنگ رەتكردەوە.

لەكاتی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاساكەدا كە لەلایەن لۆرین ئێدواردز ئەندامی پەرلەمان لە پارتی كرێكاران پێشكەش كرابو، 286 پەرلەمانتار دەنگی نەخێر یان دژی پڕۆژەكەدا لە بەرامبەر 270 پەرلەمانتار كە دەنگی بەڵێیان پێدا، بەمەش پڕۆژەكە بە رەسمی لە پەرلەمان شكستیهێنا.

پڕۆژەیاساكە بە مەبەستی رێگەپێدان بوو بەو كەسە پێگەیشتوانەی لە ئینگلتەرا و وێڵز دووچاری نەخۆشیی كوشندە بوون و كەمتر لە شەش مانگ لە ژیانیان ماوە، تا لەژێر چاودێری و ڕەزامەندیی لیژنەیەكی تایبەتی پزیشكیدا كۆتایی بە ئازار و ژیانی خۆیان بهێنن.

لۆرین ئێدواردز پێشكەشكاری پڕۆژەیاساكە دوای دەنگدانەكە رایگەیاند، زۆرینەی رای گشتی لە بەریتانیا لەگەڵ گۆڕینی یاساكەدان بۆ رزگاركردنی نەخۆشە بێهیواكان لە ئازاری سەخت، پەرلەمان دەرفەتێكی مێژوویی لەدەستدا و یاسای ئێستاش دڵڕەقانە و نادادپەروەرانەیە، بەڵام ئەم گۆڕانكارییە هەر دێتە دی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو