ئامۆزایەكی بەشار ئەسەد بە ماددەی هۆشبەرەوە لە لوبنان دەستگیركرا

عیراق 10:24 AM - 2026/09/12

سوپای لوبنان لە ناوچەی بیقاع لە رۆژهەڵاتی لوبنان سێ كەسی دەستگیركرد كە لەنێویاندا سولەیمان هیلال ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەدی سەرۆكی لەكارلادراوی سوریا و  كوڕی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەری لوبنانی هەن. 
عەلی نوح زەیتەر هەن كە كوڕی بازرگانی ماددەی هۆشبەری لوبنانی هەن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردەوە، سوپای لوبنان رۆژی هەینی ئەو سێ كەسەی دەستگیركردووە لەكاتێكدا مادەی هۆشبەریان بەكارهێناوە، یەكێك لەو كەسانەش سولەیمان هیلال ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەدی سەرۆكی لەكارلادراوی سوریایە‌و یەكێكی تریان ناوی عەلییە‌و كوڕی نوح زەیتەرە كە بازرگانێكی ماددەی هۆشبەری لوبنانییە. 
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دەستگیركراوەكان بۆ لێپرسینەوە بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری لوبنان گواستراونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو