ئەنجومەنی نوێنەران بەدواداچوون بۆ كەموكورتییەكانی بواری تەندروستی لە عیراقدا دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی 10 كەسی پێكهێنراوە و داواشكراوە میوانداریی وەزیری تەندروستیی حكومەتی فیدراڵ بكرێت.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند،لە هەردوو كۆبوونەوەی وەرزی یەكەمی ساڵی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران ، پرسی كەموكورتییەكانی كەرتی تەندروستی لە عیراقدا تاوتوێكرا وەك جیاوازیی نرخی دەرمان و خراپیی دۆخی هەندێك لە نەخۆشخانەكان و دۆخی نۆرینگەكان، كە هەموو ئەمانە تەوەرێكی سەرەكیی كۆبوونەوەكان بووه.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە،بۆ بەدواداچوونی زیاتر لیژنەیەك بە ئەندامێتیی لیژنەكانی تەندروستی و دەستپاكی و خزمەتگوزاری و یاسایی پێكهێنراوە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا، راپۆرت و ئەنجامی بەدواداچوونەكەیان پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكەن.