پردێكی نوێی رێگاوبان بەسەر رووباری تومین كە روسیا و كۆریای باكوور بەیەكەوە دەبەستێتەوە بەڕووی هاتوچۆدا كرایەوە.
ئەم پردە یەكەم پردی رێگاوبانی نێوان روسیا و كۆریای باكوورە و پێشتر هەردوو وڵات تەنها بە ڕێگای شەمەندۆفەر لە ڕێگەی وشكانییەوە بەیەكەوە بەسترابوونەوە.
درێژی پردە نوێیەكە لە یەك كیلۆمەتر زیاترە و لە كۆتایی مانگی نیسانی 2025 دەست بە دروستكردنی كراوە.
پردەكە ناوی ئەفسەری سوپای سوور یاكۆڤ تیخۆنۆڤیچ نۆڤیچێنكۆیە، كە لە مانگی ئاداری ساڵی 1946 كیم ئیل سونگی سەرۆكی كۆریای باكووری لە هەوڵی تیرۆركردن ڕزگاركرد، نۆڤیچێنكۆ خۆی فڕێدایە سەر نارنجۆكێك كە لە كاتی كۆبوونەوەیەكدا لە پیۆنگیانگ بەسەر كیمدا فڕێدرابوو، بە جەستەی خۆی قەڵغانی كرد. بە سەختی بریندار بوو بەڵام ڕزگاری بوو، دواتر دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور بەرزترین نازناوی دەوڵەتی وڵاتەكەیان پێبەخشی كە پاڵەوانی كارە.
پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و پیۆنگیانگ لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ئۆكرانیا لە ساڵی2022ەوە بەهێزتر بووە و پیۆنگ یانگ هەزاران سەربازی ڕەوانەی ناوچەی كورسكی روسیا كردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئۆكرانیا .