زۆر بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
زۆر دڵگران و غەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان بەڕێز کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. دواکارین خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری و سەلامەتی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان