ماوەی چەند ساڵێكە بەشێك لە هاووڵاتیان دەیانەوێت نەریتی كۆنی باوباپیرانیان زیندوو رابگرن ، عوسمان نوری خەڵكی شارباژێڕە یەكێكە لەو كەسانەی دەیەوێت بە كوڵاندنی دانولە ئەو نەریتە كۆنەی كوردەواری سلێمانی زیندوو بكاتەوە و ئەم جیلەی ئێستای هەرێمی كوردستان بەمجۆرە نەریتە كلتوریانە ئاشنا بكات.