لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە دووكەس گیانیان لە دەستدا و كەسێكی تریش برینداربوو.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ كوڕ و دایكێك بەناوەكانی ئوسامە سالم و حەواتف ئەبوبەكر گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی تریش برینداربووە.
وتیشی, ئێستا تەرمی دایك و كوڕەكە رادەستی كەس و كاریان كراوەتەوە بۆ مەبەستی بەخاكسپاردنیان.