وەزارەتی كشتووكاڵی عیراق پلانی زستانە رادەگەیەنێت

عیراق 08:15 PM - 2026/10/24

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند،عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق رەزامەندیی لەسەر پەسندكردنی پلانی كشتوكاڵیی زستانە دەربڕیوە و بڕی پارەی پێویستیش بۆ شایستە داراییەكان تەرخان كراوە.
هاوكات ئاماژەی بەوە شكردووە، چەندین هەڵمەتی ڤێتێرنەریی بێبەرامبەر لە سەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و هەڵمەتی فراوانی خۆپارێزی لە باخ و كێڵگەكان دەستیپێكردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گژوگیای زیانبەخش و ئافاتە كشتوكاڵییەكان لە پارێزگا جیاوازەكاندا، بەتایبەتی نەخۆشی و مێرووەكانی دارخورما.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا هاتووە كە بۆ یەكەمجار لە مێژووی عیراقدا، تاقیگە كشتوكاڵییەكانی عیراق توانیویانە بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن. 
هەروەها لە راگەیاندراوەكادا باس لە كرانەوەی عیراق بە رووی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان لە كەرتی كشتوكاڵدا كراوە  لەڕێگەی ئیمزاكردنی ژمارەیەك رێككەوتننامە و لێكتێگەیشتنی هاوبەش.
لە راگەیێندراوەكەدا، وەزارەتی كشتوكاڵ دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هەردوو كەرتی رووەكی و ئاژەڵی و دەرگاشی بە رووی سەرجەم جووتیاراندا واڵایە لە رێگەی چاوپێكەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ بە شێوەیەكی بەردەوام، داواش لە جووتیاران دەكات زانیارییەكان تەنیا لە سەرچاوە رەسمییەكانەوە وەربگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو