تەنها سێ رۆژ بۆ دانەوەی قەرزی كۆنی كارەبا ماوە، ئەوەش بەپێی داشكاندنی سەدا 50ی قەرزەكە كەوەزارەت بۆ هاوبەشەكانی دیاریكردووە، داواشدەكرێت كاتی دانەوەی قەرزەكە درێژبكرێتەوە.
ئاكۆ ڕەئوف، لێپرسراوی فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كۆیە، دەڵێت: ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان سەردانی فەرمانگەكە دەكەن بۆ دانەوەی قەرزی كۆنی كارەبا، كە سەدا50داشكانی بۆ كراوە، هاوكات بەپێی ڕاگەیاندنی ڕەسمی ، تەنها سێ ڕۆژ بۆ دانەوەی قەرزە كۆنەكانی كارەبا ماوە و تا ئێستا هیچ وادەیەكی نوێ بۆ درێژكردنەوەی ماوەی دانەوەی قەرزەكە ڕانەگەیەنراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە،كە هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنی و هەژمارە بانكییەكانەوە، تەنانەت لە دەرەوەی فەرمانگەش، پارەی قەرزەكەیان بدەنەوە و پێویست ناكات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی فەرمانگە بكەن