بەهۆی تەقینەوەی یارییە ئاگرینەكان لە مەكسیك 10 كەس گیانیان لەدەستدا و 64 كەسی تریش برینداربوون.
رووداوەكە لە شارۆچكەی تێماسكاڵزینگۆ لە ویلایەتی مەكسیك روویداوە ، لە تەنیشت كڵێسای (نوساترا سێنۆرا دی لا لوز )كە 66 هەزار دانیشتووی هەیە و دەكەوێتە نزیكەی 160 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای پایتەختی مەكسیكۆ سیتی.
رووداوەكە كاتێك روویدا كە سەدان كەس خۆیان ئامادە دەكرد بۆ سەیركردنی یارییە ئاگرینەكان , كە بەشێكە لە فێستیڤاڵێكی ئایینی لە ناوچەكەدا، بەڵام لە ناكاو یاریە ئاگرینەكان تەقینەوە و بەهۆیە دیوارێك داڕما ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی 10 كەس و برینداربوونی 64 كەسی تر .
تەقینەوەی یارییە ئاگرینەكان لە مەكسیك رووادوێكی دووبارەیە ، كە زۆرجار لە ئاهەنگەكانی سەر شەقامەكان و فێستیڤاڵە ئاینییەكان بەكاردەهێنرێت. نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر رووداوێكی هاوشێوەدا لە گوندێكی شارەوانی هویگوتلا لە ویلایەتی هیدالگۆی ، بووە هۆی برینداربوونی 17 كەس.