سەرۆك كۆمار پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە كرد

کوردستان 10:18 PM - 2026/09/06

نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە فەریق روكن عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەكانی 70ـی پێشمەرگە كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە دیدارەكەدا باس لە چەند پرس و پێشهاتی ئەمنیی كراوە، سەرۆك كۆمار تەئكیدی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان پێكهاتە و هێزە جیاوازەكان كردەوە، بە شێوەیەك كە ببێتە هۆی بەهێزكردنی پاراستنی هاووڵاتییان و پاراستنی سەقامگیری.

هەروەها سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستیی پەرەپێدانی تواناكانی هێزی پێشمەرگە و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەییان كرد و ستایشی رۆڵی ئەو هێزەی كرد لە ئەنجامدانی ئەركە نیشتمانییەكانیاندا.

 لای خۆیەوە، فەریق روكن عومەر ساڵح، گرنگترین ئەرك و بارودۆخی هێزەكانی 70ـی خستەڕوو، تەئكیدی لە بەردەوامیی كاركردن و هەماهەنگی كردەوە بە جۆرێك كە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو