بەڕێز کاک مەریوان خەلیل
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (خەلیل سدیق)ـی باوکتان، کاک (وەهاب سدیق)ـی مامتان و هاوسەرەکەی خاتوو (حەسیبە جەلال)مان لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان