كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت،بەم زووانە تاقیكردنەوەیەك بۆ كاركردنی كارتی نیشتمانی لەسەر ئامێرەكانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ژمارەیەك تۆماری تایبەت بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنییان پێگەیشتووە، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لەسەر ئامێرەكانی هەڵبژاردن تا لە نزیكەوە ئاستی ئامادەیی ئامێرەكان و توانای بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی لە پرۆسەی دەنگداندا هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دووبارە پڕۆگرامكردنەوەی ئامێرەكان لەلایەن كۆمپانیای پسپۆڕەوە، كۆمسیۆن كاتێك دیاری دەكات بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كاركردنی كارتی نیشتمانی لەسەر ئامێرەكانی هەڵبژاردن .
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 25ی ئابی رابردوودا، لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و كۆمسیۆن، ڕێنماییدابوو كە كارتی نیشتمانیی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بەكاربهێندرێت و تەئكیدیشی لە ئامادەكردنی سەرجەم پێداویستییەكان كردبوەوە بۆ ئاسانكاریی دەنگدان.