وەزارەتی دارایی كەمترین مووچەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەتی دیاریكرد

کوردستان 02:48 PM - 2026/09/07

بەپێی ڕێنماییەكی  نوێی وەزارەتی دارایی هەرێم، كەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەت بە 500 هەزار دینار دیاریكرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە  شەشی ساڵی 2026ـی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە دیاریكردنی مووچەی مانگانەی خانەنشینی  كرێكارانی كەرتی تایبەت.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەكە كە  ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێمی لەسەرە، كەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ كرێكارانی كەرتی تایبەت بڕی 500  هەزار دیناردەبێت،

بەپێی رێنماییەكان  ئەگەر پیاو تەمەنی 60 ساڵی تەواو كردبێت ، یا ژن  تەمەنی 55 ساڵی تەواوكردبێت و لانی كەم 20 ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوا یاسای خانەنشینی ئەی گرێتەوە ، هەروەها ئەگەر پیاو 30 ساڵ خزمەت و ژن 25 ساڵ خزمەتی هەبێت یاساكە دەیگرێتەوە، لە رێنماییەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو كرێكارانەی تووشی  نەخۆشی  پیشەیی دەبن بە رێژەی سەدا 100 بە پێی راپۆرتی لیژنەی پزیشكی هەروەها ئەگەر  كرێكار  توشی پێكانی كار بوو وە بووە هۆی پەككەوتەی تەواو یا  مردن ئەوا یاسای خانەنشینی دەیگرێتەوە، هاوكات ئەگەر لە ماوەی خزمەتی دەستەبەركراویدا  كرێكارەكە كۆچی دوایی كرد  و ناوی لە تۆمارەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەبوو یاساكە دەیگرێتەوە،
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستۆتەڕوو  ئەم رێنمایانە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێدەكرێت و لە رۆژنامەی رەسمی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو