ترەمپ باجی نوێی لەسەر كەنەدا راگرت

عیراق 04:11 PM - 2026/08/19

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، جێبەجێكردنی ئەو باجە نوێیەی كە بەنیازی بوو بەسەر هەندێك كاڵای كەنەدیدا بسەپێنێت، ڕاگرت، ئەمەش دوای دانوستانە چڕەكانی نێوان هەردوو وڵات كە تا دواسەعاتەكانی پێش وادەی دیاریكراو بەردەوام بوو.

ترەمپ لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیاڵ  نوسیوێتی ، بڕیاری راگرتنی باجەكانی سەدا 50 ی بۆ ماوەی سێ رۆژ بە پشتبەستن بەوەی كە كەنەدا و ئەمریكا بە مەرجی تەواوكردنی رێكارە رەسمیەكان  و بەڵگەنامەكان، گەیشتوونەتە رێككەوتن.ترەمپ بێ ئەوەی بچێتە ناو وردەكارییەكانی ڕێككەوتنەكەوە باسی لەوەكردووە ، رەنگە پرۆژەی گەورەی بۆری كیستۆن ئێكس ئێڵ زیندوو بێتەوە، كە چەندین جار داوای زیندووكردنەوەی ئەو پرۆژەیەی كردووە، كە لەلایەن ئیدارەی جۆبایدن سەرۆكی پێشووترەوە راگیرا لەناو دژایەتی گروپە ژینگەپارێزەكاندا.

ئەم راگەیاندنەی سەرۆكی ئەمریكا دوای دانوستانی بەپەلەی لەگەڵ مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هات، تەنها چەند سەعاتێك  پێش ئەوەی باجەكان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
مانگی رابردوو ترەمپ فەرمانی سەپاندنی باجی 50%ی ئیمزا كرد و كەنەدای تۆمەتباركرد بە مامەڵەی جیاكاری بەرامبەر بە بەرهەمە ئەمریكییەكان، بەتایبەتی خواردنەوە كهولییەكان و ئۆتۆمبێل و بەرهەمە شیرەمەنیەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو