هاتووچۆی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز كەمبووەتەوە

عیراق 10:33 AM - 2026/08/19

داتاكان دەریانخستووە ،هاتوچۆی كەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە كەمبووەتەوە، چونكە زۆربەی خاوەن كەشتییەكان خۆیان لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگە بەدوور گرتووە بەهۆی نەبوونی نیشانە روونەكانی دووبارە كردنەوەی دوای ئەوەی لە كاتی شەڕی ئێران و ئەمریكادا گەمارۆدرا.

داتاكانی كبلەر  ئاماژەیان بەوە كردووە ،شەش كەشتی كە كەرەستەی خاویان هەڵگرتووە لە ڕۆژی سێشەممەدا گەرووەكەیان بڕیوە،داتاكان دەریانخستووە كە جوڵەی ئەو كەشتیانەی كە بەرەو گەرووەكە دەڕۆن، كەشتییەكی بەتاڵی نەوتی خاو لەخۆدەگرێت ، كە بەدرێژایی لای عومان دەڕۆیشت، لەگەڵ دوو كەشتی نەوتهەڵگر، یەكێكیان توانای مامناوەندی هەیە و ئەوی تریان بچووكترە.هەروەها دوو كەشتی سووتەمەنی توانای مامناوەند و كەشتییەكی گەورەی پلەی پۆست پەناماكس گەرووەكەیان بەجێهێشت.

ئەمەش لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە ، واشنتۆن هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئێران ناكات و گەرووی هورمز كراوەیە، بەڵام  ئێران وەڵامی ترەمپی داوەتەوە و رایگەیاندووە، گەرووەكە  بە داخراوی ماوەتەوە و رێگە بە تێپەڕبوونی كەشتیەكان نادات .

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو