ئیمارات مامەڵە بازرگانی و داراییەكانی لەگەڵ ئێران راگرت

عیراق 10:31 AM - 2026/08/19

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، راگرتنی سەرجەم چالاكییەكان، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان و مامەڵە داراییەكان لەگەڵ ئێران تا ئاگاداركردنەوەی زیاتر پشتڕاستكردەوە.

ئەفرا هەملی بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند،  هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییە ئابوورییەكەیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوكات پابەندبوونی وڵاتەكەشی بە وتووێژ، هاوكاری و یەكگرتنی ناوچەیی وەك ئامرازی جەوهەری بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەكەدا دووپاتكردەوە و رایگەیاند،لەبەر رۆشنایی ئەو هەڵكشانە ناوچەییەی كە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تێكداوە، هەموو چالاكییەكان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان و مامەڵە داراییەكان لەگەڵ ئێران تا ئاگاداركردنەوەی زیاتر راگیراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمارات پابەندە بە پاراستنی یەكپارچەیی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی، بەپێی  یاسا نێودەوڵەتییەكان و بەرزترین ستانداردە جیهانییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو