ماوەی نزیكەی دوو ساڵە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن.
شەشەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، واتە زیاتر لە ساڵێك و حەوت مانگە خەڵك چاوەڕێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانە،ئەمەش هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی بێزار كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی قەیرانێكی كارگێڕی و كۆمەڵایەتی، چونكە هاووڵاتیان چاوەڕێ بوون دوای هەڵبژاردن گۆڕانكاری ڕووبدات نەك هەرێمی كوردستان بكەوێتە تونێلێكی تاریكەوە.