سەرۆكی یەكێتیی و سەرۆك كۆماری عیراق بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵا خامنەیی كرد

کوردستان 02:03 PM - 2026/07/03

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری پێشووی ئێران، سەردانی تارانیان كرد و بەشداری ڕێوڕەسمەكەیان كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بە دەستگەیشتنی بە بانگهێشتێكی رەسمی بۆ بەشداریكردن  لە رێورەسمی ماڵئاوایكردن لە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری پێشوی ئێران سەردانی تارانی كرد و بەشداری لە ڕێوڕەسمەكەدا كرد.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق بڵاویكردوە، سەرۆك كۆمار لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ تاران لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو وڵات دەكەن.

دەیان لێپرسراوی باڵای حكومی و حزبی لە عیراق و هەرێمی كوردستاوە بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆچكردووی ئێران گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو